هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆرانێكی تر هات

هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆرانێكی تر هات
ئەمرۆ سێشەممە لە مالیزیا هەڵبژاردەی عێراق چوارەم یاری دۆستانە خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی كۆریای باكوور ئەنجامدا.
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 هەڵبژاردەی عێراق چوارەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی كۆریای باكوور ئەنجامدا، لەم یارییە هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆرانی چوارەم هات كاتێك یارییەكەی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ دۆرا.
لەم یارییە یاریزان میران خەسرەو لەسەرەتای یارییەكە بەشداری كرد تا ناوەراستی گێمی دووەم لە یاریكردن بەردەوام بوو و یاریزان دلۆڤان مەهدی لەم یارییە بەشداری نەكرد.
جێگەی باسە لە ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەسەركردایەتی رازی شنێشل، كوردێك وەكو راهێنەری گۆڵپارێز كار دەكات ئەوەیش سوهێل صابرە.
رێبین رەمزی
Top