هێرشبەرێكی یانەی شاهانە لە لایەن بەرپرسێکی یانەكە تووشی شۆك دەكرێت
ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئاماژەی کردووە، کە بەرپرسێکی یانەکە بە(ڕۆدریگێز)ی ڕاگەیاندووە، کە لە ساڵی 2014 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ هاتووەتە یانەی شاهانە، کە دەبێت بەر لە تەواو بوونی مێرکاتۆی ئەم هاوینە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ئەمەش یاریزانەکەی تووشی شۆک کردووە.
پێشتر لە چەندین لێدواندا جێیمس ڕۆدریگێز ئاشکرای کردبوو، کە نایەوێت یانەی ڕیاڵ بەجێ بهێڵێت، بەڵام یاریزانەکە تا ئیستە نەیتوانیوە، پێگەیەک بۆ خۆی لە پێکهاتەکەی زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ خۆی زامن بکات، ئەمەش ڕۆیشتنی یاریزانەکە خێرا تر دەکات، بە تایبەتی گەر گرێبەستێکی گونجاو پێشکەش بە یاریزانەکە بکرێت.

hamataqana
