شەیتانەکان ٣٠ملیۆنیان بۆ باربۆسا داناوە
ھەر چەندە لە ئێستادا یاریزانە بەرازیلیەکانی بەشدار لە ئۆلۆمپیاد داواکاری زۆریان لەسەرە لەلایەن یانەکانی ئەوروپا لە ئێستاشدا یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بە ڕابەرایەتی مۆرینھۆی پورتوگالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا دەیانەوێ کێبرکێ لەگەڵ یانەی مان سیتی بکەن لەسەر گواستنەوەی یاریزانی لاوی بەرازیلی گابریل باربۆسا بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاریزانە ١٩ ساڵیە بگوازنەوە ریزی یانەی شەیتانە سورەکان بۆ بەشداری پێ کردنی لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی پرێمەر لیگ، ئەوەش ئاشکرا کراوە کەوا یانەی مان ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات بەمەرجی گواستنەوەی، ئەویش لەسەر داوای خۆزی مۆرنیھۆی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتد.
کارزان کانەبی
