بۆدۆ لۆسکی بیر لە وازھێنانی نێودەوڵەتی دەکات
لۆکاس بۆدۆلۆسکی یاریزانی یانەی گەلاتەسرای تورکی و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای تەمەن ٣١ ساڵ ئەوەی ئاشکرا کە ناتوانێ چیتر لە ریزی ھەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەی یاری بکات بەھۆی ئەوەی کە تەمەنەکەی رۆیشتووە بۆیە بڕیاری وازھێنانی لە یاری کردنی نێودەوڵەتی دا ناوبراو ١٢٩یاری بە درێسی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردوە و ٤٩گۆڵی بۆ تۆمارکردووە لە ماوەی ١٢ ساڵی یاری کردنی لەم ھەڵبژاردەیە، لۆکاس لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیسبووک ئەوەی ئلشکرا کردووە کەوا چیتر یاری نێودەوڵەتی ئەنجام نادات، گوتیشی ئەم بڕیارە بۆمن زۆر قورسە ھەڵبژاردەی وڵاتەکەم ھەموو کات لە دڵمە دوین بەشداری کردنیشی لە جامی یۆرۆی فەرەنسا بوو گوتیشی کاتی زۆر خۆشم لەگەڵ ھەڵبژاردەکە بەسەر بردوە لۆکاسی بە ئەسل پۆلەندی تەمەنی تەنیا ٢ ساڵ بووە ھاتۆتە وڵاتی ئەڵمانیا ، لۆکاس لە ژێر دەستی ھەریەک لە ڕاھێنەران فۆلەر و کلیسزمان و لۆف مەشقی وەرگرتووە .
کارزان کانەبی
