براڤۆ بیر لە جێھێشتنی بارسا دەکاتەوە

براڤۆ بیر لە جێھێشتنی بارسا دەکاتەوە
براڤۆ بیر لە جێھێشتنی بارسا دەکاتەوە
دوای ئەوەی ناکۆکی و ململانێ کەوتە نێوان ھەردوو گۆڵپارێزە بەھێزەکەی بارسا شتیگنی ئەڵمانی و وبرلڤۆی چیلی ، لە ئێستادا براڤۆ بڕیاری داوە ریزی یانەی بارسا جێ بھێلێت و روو لە خولی یانەکانی ئینگلیزی بکات، سەرچاوەکانی میدیای ئیسپانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مان سیتی بەربژێرە ئەم گۆڵپارێزە بباتە ریزی تیپەکەی لەبەرامبەر ٢٥ملیۆن یۆرۆ یانەی بارساش لە ھەوڵی ئەوەیە بۆ شوینی براڤۆ گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی ڤالنسیا دیگۆئەلفیش بکات، ھاتنی ئەم گۆڵپارێزە بۆ ریزی یانەی مان سیتی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلایە چونکە لە یەکەم یاری خولی ئینگلیزی پیپ ئاستی جۆ ھارتی بە دڵ نەبووە،ماوەیەکی زۆرە ھەردوو گۆڵپارێزە زلھێزەکەی یانەی بارسا تیر شتیگن و براڤۆ کێبرکی ئەوەیان کردوە لە یانەی بارسا بۆ ئەوەی ببنە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە ، رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کەوا براڤۆ چۆتە شاری مانچستەر بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی یانە ئینگلیزیەکە، رۆژنامەی مۆندی ئیسپانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانەی بارسا بۆ شوێنی براڤۆ بیر لە ھێنانی دییگۆ ئەلفێش دەکاتەوە .
کارزان کانەبی
Top