سپێشاڵ وەن خوان ماتای دەفرۆشێت
ڕۆژنامەی(زە سەن)ی ئینگلیزی لەم ڕووەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە مۆرینیۆ دەیەویت بە بەردێک لە دوو چۆلەکە بدات، ئەویش بە خستنە ناوی (ماتا) کە پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ سپێشاڵ وەن هەیە، لە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدە كە بە نیازە بیانفرۆشێت، هەروەها بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی لە بری ماتا گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ناوەڕاستکاری ئاست بەرز واژوو بکات.
سەبارەت بە شوێنگرەوەی ماتا، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە مۆرینیۆ خوازیارە لە بری خوان ماتا، یەکێک لە ڕاڤائێل ڤاران یان بۆنۆچی یاریزانی یۆڤێنتۆس بۆ ڕیزەکانی مان یۆنایتد ڕازی بکات.
ئاشکرایە، کە پەیوەندی مۆرینیۆ و ماتا لە سەردەمی یانەی چێلسی لە 2013 بەرەو ئاڵۆز بوون ڕۆیشت، دواتر خوان ماتا بەرەو مان یونایتد کۆچی کرد، بەڵام جارێکی دیکە هەردوولا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کاتێک یانەی شەیتانە سوورەکان مۆرینیۆی وەک ڕاهێنەری تازە دەست نیشان کرد، لەگەڵ هاتنی ڕاهێنەرەکەش پەیوەندییەکان هیچ باشییەکییان بە خۆیەوە نەبینی و دەرکەوت کە مۆرینیۆ متمانە بە خوان ماتا ناکات.
hamataqana
