پێپ گواردیۆلا جارێکی‌تر یایا تۆرێی دوور خستەوە
گواردیۆلا ٢١ یاریزانی بانگهێشتکردووه و ناوی تۆرێی تێدانیه،شایەنی باسە له یه‌که‌م یاری پریمه‌رلیگیشدا بانگهێشتنه‌کرابوو، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ئه‌ستێره به ئه‌زموونه کۆت دیڤوارییه‌که رووبکاته یانه‌یه‌کی دیکه.
جگه له‌و هه‌ریه‌ک له سه‌میر نه‌صری و ویڵفرێد بۆنی و ئێلیاکویم مانگالا بانگهێشتنه‌کراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیسپانییه‌که ده‌ڵێت بڕیاری ته‌کتیکین به‌ڵام کێشه‌کانی نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بارسا که ئه‌وکاتیش ناوبراو بارسێلۆنای له‌به‌ر هه‌مان راهێنه‌ر جێهێشت.
رۆژانی ١٦ و ٢٤ی ئه‌م مانگه به دوو یاری چوون و هاتن مانچسته‌ر ستی به‌رامبه‌ر ستیوا بوخارست یاری ده‌کات و براوه‌یان ده‌گاته کۆتاییه‌کانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
hamataqana
