ئەنچیلۆتی بردنەوەی جامی سوپەر بۆ گواردیۆلا دەگەڕینێتەوە

ئەنچیلۆتی بردنەوەی جامی سوپەر بۆ گواردیۆلا دەگەڕینێتەوە
دوای بردنەوە لە بڕووسیا دۆڕتمۆند و بەدەست هێنانی جامی سوپەری ئەڵمانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیستای بایەرن، دەستکەوتەکەی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ڕۆڵی راهێنەری پێشوو پیپ گواردیۆلا دەگەڕێنێتەوە.

لەم بارەیەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی zdf ی ئەڵمانیا ڕۆڵی خۆی کەم کردەوە کاتێک گوتی: بایەرن زۆر زۆر بەهێزە، هەوڵی زۆرم دا تاکو یاریزانان بە پێی شێوازی من یاری بکەن، بەڵام قورس بوو، ئێمە بەم سەرکەوتنە زۆر دڵخۆشین بەڵام گرنگ ئەوەیە خۆمان بە باشی بۆ دەستپێکی بۆندسلیگا ئامادە بکەین.

ئاشکرایە، کە بایەرن بە سەرکەوتنی بەسەر بڕووسیا دۆرڕتمۆند بە ئەنجامی 2-0 توانی یەکەمین نازناوەکانی وەرزی تازە لەگەڵ ڕاهێنەری تازە کارلۆ ئەنچیلۆتی بەدەست بهێنێت، هەروەها یانەکە بۆ ئەمساڵ چاوەڕێ دەکرێت جارێکی دیکە لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ وەک رکابەرێکی بەهێز خۆی بەدەر بخات.

hamataqana
Top