کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لایەن ریكاردۆ كاكاوە ستایشی دەكرێت
لەم بارەیەوە، کاکا لە لێدوانێکدا بە سایتی (Omnisport) ڕاگەیاند و گوتی: ئەوەی ڕۆناڵدۆ دەیکات باوەڕ پێنەکراوە، ئەو رکابەری لەگەڵ خۆی دەکات و هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت، هەروەها هەمیشە لە گۆلکردن بێزار نابێت و هەوڵ دەدات هەمیشە لە لوتکە بێت و باشترینی جیهان بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا، کاکا دەڵێت: ڕۆناڵدۆ و مێسی هەموو شتێێکیان بەدەست هێناوە، ئەوە کارێکی ئاسان نییە، ئەوان هەموو کات هەوڵ دەدەن لە پێشەنگ بن، ئەوە کارێکی ئاسان نییە و باوەڕ پێنەکراوە.
hamataqana
