ریۆ 2016 ... لە رکابەرییەکانی کێشی ٧٥ کیلۆگرامیدا زۆرانبازێکی روسی میدالیای زێری بەدەستھێنا

ریۆ 2016 ... لە رکابەرییەکانی کێشی ٧٥ کیلۆگرامیدا زۆرانبازێکی روسی میدالیای زێری بەدەستھێنا
رۆمان ڤێلاسۆڤ، زۆرانبازی روسی لە رکابەرییەکانی کێشی ٧٥ کیلۆگرامی زۆرانبازی سەربەست توانی میدالیای زێر بەدەست بێنێت.

ڤێلاسۆڤ لە یاری کۆتایی زۆرانبازی کێشی ٧٥ کیلۆ گرامدا رووبەرووی مارک مادسێنی دانیمارکی بوەوە، لەو یارییەدا زۆرانبازی روسی توانی بە ئەنجامی ٥-١ سەرکەوتن بەدەست بێنێت و میدالیای زێری کێشی ٧٥ کیلو گرام لە مل بکات.

زۆرانبازی روسی توانی دووەم میدالیای زێری ئۆڵمپیک بەدەست بێنێت، دوای ئەوەی لە ئۆڵمپیکی لەندەنی ٢٠١٢ توانیبوی میدالیای زێر بەدەست بێنێت.

hamataqana
Top