تۆپ ھاوێژەکان جارێکی دیکە لە گواستنەوەی ئەم گۆڵكارە سەرکەوتوو نەبوون
پێگەی (ESPN) ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئارسێنال پێش یەکەم یاری وەرزی نوێ پریمەر لیگ بەرامبەر لیڤەرپول، بۆ جاری سێیەم ئۆفەرێکیان بە بڕی ٢٩ ملیۆن پاوەند پێشکەشی لاکازێتی کردووە، بەڵام بەرپرسانی لیۆن سوورن لەسەر ئەوەی دەستبەرداری گۆلکاری یانەکەیان نابن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، تۆپ ھاوێژەکان دەیانەوێت بەردەوام بن لەسەر ھەوڵەکانیان بۆ بەدەستھێنانی لاکازێتی، بۆیە چاوەروان دەکرێت ئەمجارە ٤٠ ملیۆن پاوەند پێشکەش بە یانەی فەرەنسی بکەن.

hamataqana
