ژیاننامەی بۆبی چارلتۆن

ژیاننامەی بۆبی چارلتۆن
ژیاننامەی بۆبی چارلتۆن.

بۆبی یەکێکە لە ئەفسانەکانی تۆپی پێی ئینگتەراو یانەی مانچستەر یونایتد، ناوی تەواوی: ئەلسیر رۆبرت بۆبی چارلتۆنە لەدایک بوی 11ی ئۆکتۆبەری 1937ە لە ئەشنغتۆن لە ئینگلتەرا.

سەرەتای دەست پێکردنی بە یاری تۆپی پێ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەستی پێکرد لەساڵی 1954 لەگەڵ ئەم یانەیە یاری کرد تا ساڵی 1973 لەم ماوەیە 604 یاری ئەنجام داو خاوەن 199 گۆڵە گۆڵکاری مان یونایتدە تاکو ئێستا.

دواتر لە گەڵ یانەی بریستۆن نۆرث لەساڵی 1973 وە 1975 بەردەوام بوو لەم ماوەیەدا 38 یاری ئەنجامداو 8 گۆڵی تۆمار کرد.

دواتر رووی کردە یانەی واتفۆرد یونایتد لەگەڵ ئەم یانەیە 31 یاری ئەنجامداو توانی 18 گۆڵ تۆمار بکات.

لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی:
توانی رابەرایەتی بۆ هەڵبژاردەکەی بکا بۆ بە بەدەست هێنانی مۆندیالی 1966 هەر لەم ساڵەش بوو بە باشترین یاریزانی ئەوروپا.

جگە لەمۆندیالی 1966 بەشداری مۆندیالی 1970 شی کردوە، وە بۆماوەی 45 ساڵ گۆڵکاری هەڵبژاردەکەی بوو بە 49 گۆڵ بەڵام ژمارەی پێوانیەکەی لەلایە واین رۆنی شکێنرا بە تۆمار کردنی گۆڵی ژمارە 50.

hamataqana
Top