دۆن پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەکات
لەو ڤیدیۆیەدا کە ڕۆناڵدۆ بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت کە ئەو یاریزانە لەگەڵ ڕاهێنەرێکدایە و ڕاهێنان دەکات، بۆ ئەوەی بە زوترین کات چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە و یارمەتی یانەکەی بدات.
ڕۆناڵدۆ کاتێک ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە لەسەر ئینستاگرام نوسیویەتی، “پشوودان نییە، هەنگاو بە هەنگاو” مەبەست لەو نوسینەی ڕۆناڵدۆ ئەوەیە کە زۆر خۆی ماندوو دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یارییکردن.
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش بڵاویانکردەوە، پێ دەچێت بەهۆی پێکانەوە ڕۆناڵدۆ لەیەک یاریی یانەکەی لە خولی پلە یەکی ئیسپانی نەتوانێت بەشداری بکات.
hamataqana
