ئۆزێل ئارەزوی گەرانەوە دەكات بۆ خولی ئیسپانیا
لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئۆزێل رایگەیاند: دەمەوێت بگەڕێمەوە خولی ئیسپانی و یاری بۆ یانەی ریال مەدرید بکەمەوە.
ئۆزێل راشیگەیاند: دەمەوێ جارێکی دیکە بگەڕێمەوە نێو ململانێکانی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەکان و ئەمەش لە یانەی ئەرسنال ھەستی پێ ناکەم.
ئۆزێل گووتیشی: گەر نەگەڕامەوەش بۆ خولی ئیسپانی ئەوا ئارەزوو دەکەم جارێکی دیکە یاری بۆ یانەی بایەرن میونخ بکەم و لەگەڵیان بەردەوام بم.
بۆندی مەسعود ئۆزێل لەگەڵ یانەی ئەرسنال لەساڵی ٢٠١٨ کۆتایی پێدێت. ھەرچەندە پێشتر ئۆزێل گووتبووی کە لەیانەی ئەرسنال دڵخۆشە. بەڵام دورکەوتنەوەی یانەی ئەرسنال لە نازناوەکان وای لەو یاریزانە کرد بیر لەرۆیشتن بکاتەوە.
hamataqana
