بلوگرانا لە لایەن گواردیۆلاوە نزیكە له‌وه‌ی زه‌برێكی بەركەوێت بە بردنی گۆڵپارێزێكی
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی براڤۆ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ره‌نگه ئه‌م یاریزانه پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا ریزه‌كانی بارسا جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی گواردیۆلاوه بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ براڤۆ ئه‌نجامداوه، ده‌ریشكه‌وتووه هه‌ر یاریزانێك لایه‌ن گواردیۆلاوه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كرابێت ڕازی كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سه‌رجه‌م ئه‌م یاریزانانه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی گواستراونه‌ته‌وه، گواردیۆلا خۆی پێشتر به مۆبایل قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و رازیكردن، له‌وانه (مانوێل نۆلیتۆ، گابریل خیسۆس و جۆن ستۆنز).
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، به‌تایبه‌تی سپۆرت و ئیلموندۆ، ره‌نگه یاریی ئه‌مشه‌وی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له نێوان سێڤییا و بارسێلۆنا دوایین یاریی براڤۆ بێت له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
براڤۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ریال سوسیداوه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، نرخی ئه‌م یاریزانه 42 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر بارسا كه‌وتووه، به‌ڵام یانه‌ی بلاوگرانا ئاماده‌یه به 25 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م گۆڵپارێزه بێت.
hamataqana
