بایرن میونشن وەڵامی ریال مه‌دریدی دایەوە لەسەر نرخی فرۆشتنی ئالابای
رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی داڤید ئالابای یاریزانی بایرن میونشن ته‌رخان كردووه، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه قسه‌ی كۆتایی خۆی كردووه و نرخی یاریزانه‌كه‌ی به 80 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، وه‌رزی رابردووش هه‌وڵی بۆ كڕینی ئالابا دابوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشووی بایرن میونشن به نه‌خیر وڵامی دابوونه‌وه.
ئالابای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد، له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بایرن میونشن كرد.
hamataqana
