ڕامیار لە دەرگای یانە گەورەکان دەدات

ڕامیار لە دەرگای یانە گەورەکان دەدات
ڕامیار لە دەرگای یانە گەورەکان دەدات
دوای ئەوەی ڕامیار ئازاد گۆڵکاری یانەی وەرزشیی ھەولێر کوردستانی بەرەوو تاراوگە جێھێشت لە لە وڵاتی ئەڵمانیا لە یانەیەکی ئەڵمانی لە خولی پلە چوار ئەم ووڵاتە یاری دەکات، رامیار دەیەوێت لەرێگەی ئەم یانەیە و بە ئاستی خۆی لە دەرگای یانە گەورەکانی ئەو وڵاتە بدات بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژووبکەن، لە بارەی پەیوەندی کردنیشی بە تیپە تازەکەی رامیار ئازاد لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا لە خولی پلە چواری ئەڵمانیا یاری دەکەم بۆ یانەی (Vfb lübeck)، زۆر دڵخۆشیشم چونکە ئەوەی سەر من بووە لەم ماوەیە کورتە پێشکەشی یانەکەم کردووە لە سێ یاری سەرەتایی دەستپێکی خولەکەش وەکو یاریزانی سەرەکی یاریم کردووە ٤گۆڵم تۆمارکردوە و دووشم درووست کردووە و دەستەی ڕاھێنەران ئاستی منیان زۆر بەدڵە بەھیوای ئەوەم بتوانم لەم ئاستە بەرزەم بەردەوام بم بۆ ئەوەی بگەمە تیپە گەورەکانی ئەو وڵاتە ، لە بارەی گەڕانەوەی ناویشی لەفیفا وەکو یاریزانێکی پیشەگەر ڕامیار گوتیشی " بەلێ بەفەرمی ناوم لە فیفا گەڕاوەتەوە من ئێستا لە خولی پلە چوارم بەڵام لەتیپی دووەم یاری دەکەم بڕوام بەخۆم ھەیە لە ئایندەیەکی نزیک بۆ تیپی یەکەم سەردەکەوم، لەبارەی پیەوەندی کردنی تیپەکانی تر بە ڕامیار بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکات، ڕامیار گوتی " تائێستا ھیچ یانەیەک داوای یاری کردنی لێم نەکردووە چونکە ئێستا سەرەتایی دەستپێکی یارییەکانە بۆیە ئەوان چاودێرت دەکەن ئەگەر ئاستت وەکو پێویست بێت ئێتر خۆیان بەدوات دەگەرێن ، منیش بەھیوای ئەوەم لەم یانەیەوە لە دەرگای یانە گەورەکانی ئەڵمانیا بدەم و بە ئاستی خۆم بوونی خۆم لە پێکھاتەی تیپە گەورەکانی ئەو ولاتە ببینمەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش بزانن چەندین یاریزانی بەھرەمەندی کورد لە ئاستی ئەوەیە بگاتە بەرزترین ئاستی یاری تۆپی پێی و بتوانێ لە ریزی یانە گەورەکانی ئەو ووڵاتە یاری بکات.
کارزان کانەبی
Top