چیرۆكی ئەم وێنەیە بزانە

چیرۆكی ئەم وێنەیە بزانە
لە درێژەی یارییەكانی مەلەوانی ئۆڵۆمپیادی ریو دی جانێرۆی بەرازیلی، لە ركابەرییەكانی 100م پەپوولە مەلەوانزانی سەنگافوری جۆزیف سكۆلینج توانی میدالیا زێری ئەم ركابەرییە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی بە جیاوازی 44 دە لە چركە لە ئەفسانی مەلەوانی مایكل فلیپس بباتەوە.
دوای تەواوبوونی یارییەكە وێنەیەكی دەگەمەن بڵاوكرایەوە، كە منداڵێك وێنەی لەگەڵ مایكل فلیپس گرتووە، ئەم منداڵە ناوی جۆزیف سكۆلینگمەلەوانزانی سەنگارفووری، كە سەرسامە بە ئاستی مایكل فلیپس لە ساڵی 2008 لە كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پكین گیراوەن كە ئەو كات تەمەنی 13 ساڵ بوو.
دواتر مەلەوانزانی سەنگافووری چووە ئەمەریكا لە یەكێك لە كۆلێژەكانی ئۆستن پایتەختی ولایەتی تیكساس دەستی بە خوێندن كرد و تا ئێستاش لەم شارە نیشتەجێیە.
دوای بە دەستهێنانی میدالیای زێر جۆزێف سكۆلینگ گوتی: سەرسامم بە مایكل فلیپس لە منداڵیەوە خەون بەوە دەبینم، كە ئاستم وەكو ئەم ئەفسانەیە بێت و لەم ركابەرییە زۆرم حەز دەكرد سەركەوتوو بم، هۆكارەكەشی بۆ مایكل فلیپس دەگرێتەوە، كە ئەو هۆكارە من مەلەوانزانێكی لێهاتوو بم.
لە كۆنگرە رۆژنامەنووسیدا دوای تەواوبوونی ركابەرییەكان زۆربەی پرسیارەكان بۆ مایكل فلیپس بوو هەرچەندە جۆزیف سكۆلینگ ئامادەی كۆنگرە بوو، بۆیە مایكل فلیپس بە پێكەنیناوی گوتی: دەبێت هەندێك پرسیار لە جۆزیف بكەن، ئەم گەنجە كەمێك پێش ئێستا میدالیای زێری بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
Top