كوردێك میدالیای زێر بە دەست دەهێنێت

كوردێك میدالیای زێر بە دەست دەهێنێت
لە چوارچێوەی یارییەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی بۆ كێشی 85كگم، كە ركابەرییەكان ئەمرۆ شەممە ئەنجامدرا، یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی رۆژهەڵاتی كوردستان كیانۆش رۆسته‌می توانی میدالیای زێر بە دەستبهێنێت.
كیانۆس رۆستەمی خەڵكی شاری كرماشانی وڵاتی ئێرانە، توانی یەكەم میدالیای زێر بۆ ئێران لە ئۆڵۆمپیادی ریو دی جانێرۆی بەرازیلی بۆ وڵاتەكەی بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی بشكێنێت بە بەرزكردنەوەی كۆی گشتی 396كگم، كە ژمارەی پێشووش هەر بەناوی خۆی بوو.
لە لێدوانێكیدا بەزمانی شیرینی كوردی كیانۆش رۆستەمی ئەم میدالیای پێشكەشی هەموو كوردانی جیهان كرد و دڵخۆشی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە دەربری.
هەر لەگەڵ بە دەستهێنانی میدالیای زێر خەڵكی شاری كرماشانی كوردستانی ئێران لە پێش ماڵی كیانۆش بە گۆران و هەڵپەركی كوردی ئاهەنگیان گێرا و دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەم نازناوە دەربری.
رێبین رەمزی
Top