نەورۆز راهێنەری دەستنیشانكرد

نەورۆز راهێنەری دەستنیشانكرد
بەفەرمی یانەی نەورۆز راهێنەری بۆ تیپی تۆپی پێی یانەكەی بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان ئاشكرا كرد.
یانەی نەورۆز بەفەرمی بریاری دا یاسین عەبدولمناف وەكو راهێنەری نوێی یانەكە دەستنیشان بكات لە شوێنی ئەرسەلان جەلال، كە دەستی لە كارەكەی كێشایەوە.
لە وەرزی رابردوو یانەی نەورۆز نەیتوانی بگاتە چوار گۆشەی زێرینی خولەكە.
جێگەی باسە هەفتەی رابردوو ماڵپەری گوڵان وەرزش ناوی سێ لەو راهێنەران بڵاوكردەوە، كە پالێوراوی سەركین بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە، كە بریتی بوون لە( سەردار ساڵح، خەسرەو گورون، یاسین عەبدولمناف).
وا بریارە رۆژی یەكشەممە بەفەرمی راهێنەری نوێی یانەكە پێشكەش بە دەزگا راگەیاندنەكان بكرێت.
رێبین رەمزی
Top