كاتی بەرێوەچوونی خولەكانی كوردستان دیاریكرا

كاتی بەرێوەچوونی خولەكانی كوردستان دیاریكرا
ئەمرۆ شەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بەفەرمی كاتی بەرێوەچوونی خولەكانی كوردستان دیاریكرا.
لەم كۆبوونەویە بریاردرا خولی نایابی كوردستان لە رۆژانی (20-21/ 10/ 2016) یارییەكانی خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی 14 یانە، بەڵام تا ئێستا چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە دیارنییە بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا، كە لەم نزیكانە كۆنفراسێكی تایبەت بە یانەكان و رۆژنامەنووسان ئەنجام بدەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە.
هەر لەم كۆبوونەوەیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە پلە دووەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت بەمەبەستی گفتوكردن و راكێشانی تیروپشك.
هەر لەم كۆبوونەوەیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان باسی لەسەر خولەكانی تر كرد، بەڵام تا ئێستا كاتی بەرێوەچوونی خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان دیار نییە.
رێبین رەمزی
Top