ریال گرنگی بە لاوێکی ئەڵمانی دەدات
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەکات لەگەڵ یاریزانێکی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند یانەی مێرەنگی دەیەویچت لەم ھاوینە جولیان فایگل بگوزێتەوە ریزی یانەکەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی شاھانە ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ دەکات ئەم یاریزانە لاوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە ھێلی ناوەڕاست سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ببینێ ، رۆژنامەکەی مەدرید ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا یاریزانی ناوبراو ئامادە نەبووە گرێبەست لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند نوێ بکاتەوە بەھۆی ئەو گرێبەستەی پێشکەشی کراوە لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە بەھیوای ئەوەیە بچێتە یاریگای بەرنابیۆ ھەرچەندە ریال مەدرید سزا دراوە لەلایەن فیفاوە بەڵام ھەموو ھەوالێکی خستۆتە گەڕ بۆ ڕازی کردنی ئەم یاریزانە لاوە ٢٠ساڵیە .
کارزان کانەبی
