16 كچە یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

16 كچە یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
وا بریارە 15ی ئەم مانگە شاندی هەڵبژاردەی كچانی عێراق بۆ تۆپی دەست بەرەو جەزائیر بەرێبكەون بۆ بەشداریكردن لە شەشەم پاڵەوانێتی سۆمان-ی نێودەوڵەتی لە شاری بجایە ئەنجام دەدرێت و تا 20ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردەیە لە 16 یاریزان پێكهاتووە، هەر 16 یاریزان كوردن و لە یانەكانی كوردستان یاری دەكەن، یاریزانەكانیش بریتین لە:
(بانۆ كەمال محەمەد، بەری سلێمان عوسمان، بەهار عوسمان، یادی محەمەد، سەروین حەمەد، سێوە نەبی، شەونم قادر، كاژین خۆزندە، سۆما عەلی، رۆزا سەعید، كانیار عومەر، هێشۆ محەمەد، تریفە ساڵح، سری مەحمود، دلڤین رحمان، ساز فەریدۆن).
لە هەمان بەرێوەبەری هەڵبژاردەی عێراق كوردە ئەویش (كامەران حەسەن ئەحمەد).
رێبین رەمزی
Top