چامپیۆنز لیگ لە لایەن یوفاوە گۆڕانکاری تێدەكرێت و بۆ یانە گەورەکان تەرخانی دەكات

چامپیۆنز لیگ لە لایەن یوفاوە گۆڕانکاری تێدەكرێت و بۆ یانە گەورەکان تەرخانی دەكات
یوفا بەنیازە گۆڕانکارى لە سیستمى خولى یانە پاڵەوانەکان بکات و بۆ یانە گەورەکانى کیشوەرەکەى تەرخان بکات.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا لەگەڵ یەکێتى یانەکانى ئەوروپا، کە یانە گەورەکانى کیشوەرەکە ئەندامن تێیدا، گەیشتووەتە ڕێکەوتن بۆ پێکهێنانى سیستمێکى نوێ بۆ چامپیۆنز لیگ لە ژێر ناوى خولى نایابى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و بڕیارە لە نێوان ساڵانى ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢١ کارى لەسەر بکرێت.

بەپێى سیستمە نوێکە، خولەکانى ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ چوار یانەیان سەردەکەون بۆ قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنز لیگ، کە چوارەمیان پشت بە مێژووەکەى و ئەنجامەکانى دەبەسترێت لە پێنج ساڵى ڕابردوو لەسەر ئاستى ئەوروپا.

هەروەها دوو یانە لە هەر خولێکى فەڕەنسا و پورتوگال و ڕوسیاش ڕاستەوخۆ بەشدارى قۆناغى کۆمەڵەکان دەکەن و لەگەڵ پێنج یانەى تر، کە پاڵەوانى خولى وڵاتەکانیان بوون.

بەمەش پێنج کورسى دەمێنێتەوە، کە ئەوانیش ٥٠ یانە لە قۆناغى پاڵاوتنەکاندا کێبڕکێى لەسەر دەکەن.

hamataqana
Top