كاتی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی عێراق دیاریكرا

كاتی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی عێراق دیاریكرا
لێژنەی پێشبركێی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی كاتی كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولی عێراق دیاریكرد.
بەفەرمی وا بریارە كاتی كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان هاوێنە لە رۆژی 9ی ئەم مانگە دەست پێ دەكات و لە رۆژی 30ی ئەم مانگە دادەخرێت.
وهەروەها كاتی گواستنەوەی یاریزانان زستانە لە رۆژی 2/1/2017 دەست پێ دەكات و لە رۆژی 30ی هەمان مانگ دادەخرێت.
جێگەی باسە گواستنەوەی یاریزانان لە خولی عێراق لەم وەرزە ساردیكی پێوە دیارە وەكو ساڵانی رابردوو نییە.
لەم وەرزی خولی نایابی عێراق هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ نوێنەرایەتی كوردستان دەكەن.
رێبین رەمزی
Top