٣٠ملیۆن لەبەرامبەر ریاز محەزەر ڕەتکرایەوە
ھەر چەندە ئەم وەرزە دەنگۆی زۆری ئەوە بلاو کراوەتەوە کەوا ریاز محەزەری یاریزان و ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی زۆری پێشکەش کراوە و ریزی یانەکەی جێ دەھێلی بە پێآ ھەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەراش یانەی لیستەر سیتی گرێبەستێکی ٣٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی یانەی ئەرسناڵی رەت کردۆتەوە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە محەزەر یانەی ئەرسناڵ و ڤینگەریش سوورن لەسەر ئەوەی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی بگوازنەوە ریزی یانەکەیان ھەرچەندە یانەی بارساش ھەوڵی بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە دابوو بەڵام تاکو ئێستا ھیچ شتێک بەفەرمی لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.
کارزان کانەبی
