مان یونایتد ئەستێرەیەکی لاو لە دەستدەدات

مان یونایتد ئەستێرەیەکی لاو لە دەستدەدات
مان یونایتد ئەستێرەیەکی لاو لە دەستدەدات
دوای ئەوەی مۆرینھۆ دەستبەرکاربووە وەکو سەرپەرشتی مەشقی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی سەردەمی ڤان خال لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە خەونی یاری کردنیان وەکو ئەستێرەی یەکەم بەسەر چووە یەکێک لەم یاریزانانەش یاریزانی لاوی یانەکە عەدنان یانوزای یاریزانی یانەکەیە ، لە ئێستاشدا مویسی ڕاھێنەری یانەی سەندەر لاندی ئینگلیزی دەیەوێت ئەم ئەستێرە لاوە بباتە ریزی یانەکەی ، رۆژنامەی دیلی مەیلی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا دیڤید مویس ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لە یاریگای ئۆل ترافۆرد بگوازێتەوە ریزی یانەی سەندەرلاندئەگەر بە شێوەی خواستنیش بێت چونکە خەونی ئەم یاریزانە کۆتایی ھاتووە لەلای مۆرینھۆ بۆیە تاکو ئێستاش بەرپرسانی یانەی مان یونایتد دەستبەرداری تەواوی ئەم یاریزانە نەبووینە چونکە وەرزی ڕابردوو ئاستیکی بەرزی پێشکەش کردووە دەترسن ھەمان ئاستی پوگبا دووبارە بکاتەوەلە گەڵ ئەم یانەیە کە کاتێکی خۆی پوگبا لەسەر دەستی فێرگسۆن دوورخرایەوە دواتر بە پارەیەکی خەیالی گەڕایەوە یانەکە.
کارزان کانەبی
Top