ڕانێری و رێوییەکان بەردەوام دەبن
یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی خولی یانەکانی ئینگلتەرا ئەوەی بەفەرمی ئاشکرا کردووە لە پێگەی فەرمی یانەکە کەوا بۆ سێ ساڵی تر گرێبەستیان لەگەڵ کلاودیۆ ڕانێری ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی نوێ کردۆتەوە بۆ ئەوەی لە سێ ساڵآ داھاتوو سەرپەرشتی تیپی لیستەر بکات لە خولی ئینگلیزی بڕی گرێبەستەکەی ٣ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ مووچەیەکی ساڵانە ، ڕانێیریش لەلایەن خۆیەوە سوپاسی ئیدارەی یانەی لیستەری کرد لەبەرامبەر درێژکردنەوەی متمانەی بۆ ئەم ڕاھێنەرە بەلێنی دا ھەرچی لەتوانایی بێت بۆ یانەی رێوییەکان ئەنجامی بدات بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەتر، ئەم ڕاھێنەر بۆ یەکمجار لە مێژووی یانەکە نازناوی خولی نیوەخۆی بەخشیە یانەی لیستەر سیتی.
کارزان کانەبی
