ڕاھێنەری ڤیاریال وازی ھێنا،پلیگرینی بەربژێرە
یانەی ڤیاریالی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا مارسیلینیۆگارسیا بەرێوەبەری یەکەمی ھونەری یانەکەی کۆتایی بە گرێبەستەکەی ھێناوە لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە ئەویش بەھۆی ئەو ناککۆیەی لە نێوان ژمارەیەک لە یاریزانان و ئەم ڕاھێنەرە ھەبووە بۆیە گارسیای تەمەن ٥٠ساڵ وازی ھێناوە لە ئەرکەکەی ئەم ڕاھێنەرە لە ساڵی ٢٠١٣وە پلەی چوارەمی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستھێناوە، بەپێی سەرچاوە میدیاکانی ئیسپانیاش بۆ شوێنگڕەوی ئەم ڕاھێنەرە بەرپرسانی یانەی ڤیاریال ھەوڵی ئەوەیانداوە مانوێل پلیگرینی ڕاھێنەری یانەی پێشووی یانەی مان سیتی بھێنە ریزەکانیان بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەی ڤیاریال ئەم ڕاھێنەرەش خاوەن ئاستێکی بەرزە لەگەڵ چەندین یانە ئەنجامی باشی بەدەست ھێناوە بۆیە تاکو ئێستا تەنیا ئەم ڕاھێنەرە لە ھزری بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەیە.
کارزان کانەبی
