چوونی پوگبا بۆ مان ھەمان چوونی مارادۆنایە بۆ ناپۆلی

چوونی پوگبا بۆ مان ھەمان چوونی مارادۆنایە بۆ ناپۆلی
چوونی پوگبا بۆ مان ھەمان چوونی مارادۆنایە بۆ ناپۆلی
دوای ئەوەی یانەی مان یونایتد سەرکەوتوو بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ پوگبای یاریزانی فەرەنسی بە نرخی ١١٠ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یۆڤانتۆس و مووچەی ساڵانەی ١٣ملیۆن یۆرۆ و ١٣ملیۆنیش وەکو پاداشت لەبەرامبەر بەرزی ئاستی ، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەو گرێبەستیان بە گرێبەستێکی گران بەھا ھەژمارد لە مێژووی خولی ئینگلیزی ئەم ھاتنەش گرووتینیکی تر دەداتە تیڤیەکان و راگەیاندنکانیش ئەم ھاتنەش وەکو رۆیشتنی سوارێز بوو لە لیڤەرپوول بۆ بارسا و ڤان نیستلرۆی و بیل و مۆدریچ بۆ ریال مەدرید ، یانەی بایرنیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە چوونی پوگبا بەھێزیەکی تر دەبەخشێتە خولی ئینگلیزی ، پوگبا لەسەر ھەمان شێوەی دیگۆئارماندۆ مارادۆنا بوو کاتێک لە ساڵی ١٩٨٤ لە یانەی بارسیلۆنا وە پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی کرد کە ئەوکات راگەیاندنەکانی ھەموو دونیا بەوەوە سەرقال بوو ھەرچەندە ئەوکاتە گوتیان مارادۆنا چۆن چۆتە یانەیەکی ئاست نزم کە ئەوکاتش ھەریەک لە ئەستێرەکان زیکۆ و پلاتنیش چوونە خولی ئیتالیا.
کارزان کانەبی
Top