سوپەرى ئەوروپا حەوت ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
یەکەم: سیڤیلیە بووە یەکەم یانە کە سێ جار نازناوەکە لەسەر یەک لەدەست بدات و لە 2014 و 2016 بەرامبەر ریاڵ مەدرید و لە 2015 بەرامبەر بەرشەلۆنە.
دووەم: ریاڵ مەدرید یەکەم جارە سێ جار لەسەر یەک هەرکاتێک نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنێت جامی سوپەریش دەباتەوە.
سێیەم: رامۆس بووە یەکەم بەرگریکار کە لەیارى کۆتایى چامپیۆنزلیگ و سوپەرى ئەوروپا گۆڵ تۆماربکات.
چوارەم: ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئەجاکس و لیڤەرپوڵ نازناوەکانى بە سێ نازناوى سوپەرى ئەوروپا یەکسانکردەوە و لەدواى میلان و بەرشەلۆنەوە دێت کە پێنج نازناویان هەیە.
پێنجەم: رامۆس لە سێ یارى کۆتایى ئەوروپا گۆڵى تۆمارکردووە و لەگەڵ دیستیڤانۆ لە گۆڵ کردندا یەکسان بوەوە.
شەشەم: دانى کارڤاخال یەکەم یاریزانى ریاڵ مەدریدە کە لەتایمى زیادکراوى سوپەرى ئەوروپا گۆڵ تۆماربکات.
حەوتەم: هیرۆشی کیوتاکى ژاپۆنى بووە دووەم یاریزانى ئەو وڵاتە کە لە یارى سوپەرى ئەوروپا یارى دەکات و پێشتر شینگۆ ئۆنۆى هاونیشتیمانى بەشدارى کردووە.
hamataqana
