راهێنەری سیڤییا هۆکاری شکستەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

راهێنەری سیڤییا هۆکاری شکستەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات
خۆرخی سامپاولی، ڕاهێنەری یانەی سیڤییا، هۆکارەکانی شکستی تیپەکەی لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 3-2 ئاشکراکرد.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، سامپاولی وتی: لە تایمی دووەمدا نەمان توانی بەشێوەیەکی پێویست کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین و سودمان لەو هەلانە وەرنەگرت کە بۆمان دروست بوو.

وتیشی: کاتێک گۆڵ تۆمارناکەیت، تیپی بەرامبەر بەو یاریزانە گەورانەی کە هەیەتی دەتوانێت زیانت پێ بگەیەنێت، ئەوان توانیان سود لە هەلەکانیان وەرگرن.

لەگەڵ ئەوەشدا، سامپاولی شانازی بە تیپەکەیەوە دەکات و پێی وایە بەگشتی ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان.

زیاتر دەڵێت: شانازی بەم یارییەوە دەکەم، لە کاتێکی کەمی کارکردنمان بەیەکەوە توانیمان ئازایەتی خۆمان نیشان بدەین، ئەو شێوازەی یاریمان پێکرد بەرامبەر پاڵەوانی ئەوروپا سەرنجڕاکێش بوو و سوپاس گوزارم.

hamataqana
Top