كەركووك متمانەی بە ستافی راهێنەرانی یانەكە نوێكردەوە

كەركووك متمانەی بە ستافی راهێنەرانی یانەكە نوێكردەوە
بەفەرمی یانەی كەركووك ستافی راهێنەرانی یانەكەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان ئاشكرا كرد.
دەستەی كارگێری یانەی كەركووك بەفەرمی متمانەی بە راهێنەری یانەكە دارەوان قادر نوێكردەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان لە راهێنەرایەتی تیپەكە بەردەوام بن.
لە لێدوانێكی تایبەتدا محەمەد خالید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی كەركووك گوتی: رۆژی سێشەممە دەستەی كارگێری یانەكە بەفەرمی متمانەی خۆی بە راهێنەر دارەوان قادر نوێكردەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان لە راهێنەرایەتی تیپەكە بەردەوام بێت.
لە درێژەی قسەكانیدا محەمەد خالید گوتی: لە هەماندا متمانەمان بە هەریەكە لە رەمزی ساڵح وەكو یاریدەدری راهێنەر و سایغن شەوكت راهێنەری گۆڵپارێز نوێكردەوە، هۆكاری نوێكردنەوەش بۆ ئەنجامە باشەكانی یانەكە دەگرێتەوە، كە لە وەرزی رابردووی خولەكە بە دەستیان هێنا.
جێگەی باسە یانەی كەركووك لە وەرزی رابردوو نزیك بوو لە گەیشتن بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان.
رێبین رەمزی
Top