دوبارە رامۆس مێرنگی رزگار كرد و مۆراتاش یەكەم نازناوی لەگەڵ مێرنگی بە دەستهێنا
كەمێك پێش ئێستا لە یاری كۆتای جامی سوپەری ئەورۆپا، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یانەی ئیشبیلیا بە یەك گەیشتن و یاریەكە لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید كۆتای هات.
لە هەردوو گێمدا دوای هەوڵ دانێكی زۆر لە لایەن هەدوو یانەوە كە بە ئەنجامی 2 - 2 بوو بەڵام نەیان توانی یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتای پێبهێنن و بۆیە یاریەكە چووە گێمی زیاد كراو لە دوا خواەكەكاندا كارڤاخاڵ بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید گۆلێكی تۆمار كردوو یاریەكەی لە بەرژەوەندی یانە مەدریدیەكە كۆتای پێهێنا.
بە دەستهێنانی ئەم نازناوەش بۆ ریال مەدرید كە بووە سێهەمین نازناوی سوپەری ئەوروپا لە هەمان كاتدا ژمارەی پێوانەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یەكسان كردەوە كە لە ئێستادا هەردوو یانە خاوەنی 3 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپان، هەروەها دوای بە دەستهێنانی ئەم نازناوەش كە بووە دوو نازناو بۆ یەنە مەدریدیەكە ئەویش نازناوی چامپیۆنز لیگ و سوپەری ئەوروپا لە وەرزی رابردوو كە زینەدین زیدانی فەرەنسی وەك راهێنەر سەرپەرشتی دەكرد ئەمەش هێندەی تر پێگەی ئەم راهێنەری لە یانە مەدریدیەكە قەیم تر كرد.
hamataqana
