یانە بەرازیلیەکە بۆ بارسا دەرگای لەسەر پشتە

یانە بەرازیلیەکە بۆ بارسا دەرگای لەسەر پشتە
یانە بەرازیلیەکە بۆ بارسا دەرگای لەسەر پشتە
یانەی گریمیۆی بەرازیلی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نیازی مۆرکردنی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەکەی لوان ھەیە بۆ ئەوەی لەم وەرزە بیگوازنەوە ریزی یانەکە، یانەکەش لە زاری سەرۆکی یانە بەرازیلیەکە بلوزان ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کە یانەی بارسا ئارەزوویەکی زۆری ھەیە لە سەر مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزان لوان بۆیە یانەی گریمیۆش ڕەزامەندی داوە بۆ ئەوەی یانەی بارسا گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن، سەرۆکی یانەکەش ئەوەی ئاشکرا کردووەکە بڕی گرێبەستی ئەم یاریزانە بۆ دەستبەرداربوون لێ تەنیا ٣٥ملیۆن یۆرۆیە بۆیە بارساش سەربەستە لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە.
کارزان کانەبی
Top