نرخی پوگبا ١٠٥ملیۆن یۆرۆیە
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە لەسەر پێگەی فەرەمی خۆی کوا پول پوگبا بەفەرمی بۆ ماوەی پێنج وەرزە پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە ، پوگبای تەمەن ٢٣ ساڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا ٣٨یاری فەرەمی لەگەڵ فەرەنسا ئەنجامداوە لە ماوەی ڕابردوو ، لەماوەی ٤ساڵی یاری کردنی لەگەڵ خانمە پیرەکە لە ١٢٤یاری بەشداربووە و٢٨گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە، لە پاش ھاتنەوەی بۆ یانە کۆنەکەی کە مانە پوگبا گوتی ھەمیشە مان یونایتد لە دڵ بووە و ھیچ کاتێک نەم توانیوە ئەم یانەیە لە دڵم دەربێنم زۆریش دڵخۆشم بە کار کردن لەگەڵ مۆرینھۆ ، لەگەڵ یڤناتۆسیش یادەوەری زۆر خۆشم ھەیە و ھەمیشە ھاورێیەکانم جێگای رێز بووینە لەوێ ، بەرپرسانی یانەی مانیش ئەەیان ئاشکرا کردووە کەوا نرخی ھاتنی ئەم یاریزانە تەنیا ١٠٥ملیۆن یۆرۆیە ئەوەش گەورەترین کرینی یاریزانانە لە مێژووی تۆپی پێی.
کارزان کانەبی
