لۆکاس لەلایەن یانەیەکی ئیتالی چاودێری دەکرێت
بەپێی ھەواڵی چەند میدیایەکی ئیتالیی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی لازیۆی ولاتەکەیان لە بەرنامەی دایە گرێبەستێک پێشکەش بە یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لۆکاس فاسکیز بکات بۆ ئەوەی بیگوازنەوەریزی یانەکانیان ، رۆژنامەی لاگزیتا دیللۆ سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی لازیۆ بەنیازی گرێبەستێک بە بڕی ١٥ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یاریزانی لاو لۆکاس بکات بۆ ئەوەی بێتە خولی ئیتالی و ببێتە گۆڵکاری یانەی لازیۆ یانە ئیتالیەکەش بە ئامانجی شوێنگەڕەوەی یاریزانی پێشووی یانەکە ئەنتۆنیۆکاندریڤای یاریزانی یانەکەیان ئەم یاریزانە ئیسپانیە بگوازێتەوە دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ چووە ریزی یانەی ئەنتەر میلان، بەڵام چوونی لۆکاس کارێکی زەحمەتە بۆ یانە ئیتالیەکە چونکە لەلایەن زێدانی ڕاھێنەر و ھاندەران پشتگیری زۆر لەم یاریزانە لاوە دەکرێت و رێژەیەکی زۆر ھاندەری تایبەتی خۆی ھەیە بۆیە دەستبەرداربوون لەم یاریزانە ھەندێک زەحمەتە لۆکاس لە وەرزی ڕابردووش لە ٣٣ یاری یاری کردووە ٤ گۆڵی تۆمارکردوە و ١٠گۆڵیشی درووست کردووە.
کارزان کانەبی
