بەپەلە ... جێگره‌وه‌که‌ی مانچینی بۆ راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر لە رێگایە
راهێنه‌ره ٥١ ساڵه‌که له مانگی یانزه‌ی ٢٠١٤ دا بۆ دووهه‌م ئه‌رکی مه‌شق و راهێنانی نێرازوری وه‌رگرت به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و یانه‌یه بگه‌یه‌نێته چامپیۆنزلیگ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ک یانه‌که له پله‌ی یه‌که‌مدا بوو، له میانه‌ی یارییه خۆئاماده‌کارییه‌کانیشدا ئینته‌ر به ئاستێکی خراپه‌وه ده‌رکه‌وت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وێنه‌ی فرانک دی بۆری هۆڵه‌ندی بڵاوبووه‌وه که له فڕۆکه‌خانه‌یه‌و به‌ره‌و میلان به‌ڕێکه‌وتووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌که.
فرانک له کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئه‌جاکسی جێهێشتوو و ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌کاربوونی هه‌بوو له ئێڤه‌رتۆن یاخود ساوزهامپتۆنی پریمه‌رلیگ.
hamataqana
