ژیاننامەی یوسرا ماردینی، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی بۆ رزگارکردنی ژیانی خۆی مه‌له‌ی کرد و ئێستا له ئۆڵۆمپیادە
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی وڵاته‌کانیان جێهێشت به‌هۆی جه‌نگ و تیرۆره‌وه ئه‌مساڵ له شێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک به‌شداری ئۆڵهمپیادیان کرد، له یه‌کێک له سه‌رنجراکێشترین چیرۆکه‌کانیش چیرۆکی یوسرا ماردینیه.
یوسرا کچی ناوه‌ڕاستی خێزانه‌که‌ی بوو حه‌زی به جیمناستیک و مه‌له‌وانی بوو باوکیشی راهێنه‌ری مه‌له‌وانی بوو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی جه‌نگی سوریا که ساڵانیکه به‌رده‌وامه و هیچ هیوایه‌ک له‌و وڵاته‌دا به‌دی ناکرێت نزیکه‌ی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر خۆی و خوشکه گه‌وره‌که‌ی له‌گه‌ڵ دوو ئامۆزای سوریایان به‌جێهشێت و به چاوی پڕ فرمێسکه‌وه ماڵئاواییان له دایک و باوکیان کرد.
یوسرا ده‌ڵێت: زۆر ده‌ترسام شتێک به‌سه‌ر خوشکه‌که‌م بێت، یاخود شتێک به‌سه‌ر من بهاتایه و حاڵی دایکم چۆن ده‌بوو.
چوار شه‌و بێ خواردن و حه‌سانه‌وه رێگایان بڕی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند قاچاخچییه‌ک تاوه‌کو گه‌یشتنه داریای ناوه‌ڕاست و سنووری یۆنان.
بڕیار وابوو به‌له‌مه‌که‌یان ته‌نها شه‌ش که‌س هه‌ڵبگرێت به‌ڵام ٢٠ که‌سی هه‌ڵگرت و له‌نێو ئاودا له‌کار که‌وت، ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو ئه‌وانه‌ی مه‌له ده‌زانن بچنه ئاوه‌که‌وه.
دوو خوشکه‌که له‌گه‌ڵ کچێکی دیکه‌دا نه‌ک ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ مه‌له‌یان کرد به‌ڵکو به حه‌بلێک به‌له‌مه شکاوه‌که‌یان به‌دوای خۆیاندا راکێشا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، جار جار ده‌چوونه‌وه سه‌ر به‌له‌مه‌که و پشووێکیان ده‌دا تاوه‌کو توانیان بیگه‌یه‌ننه ووشکانی و جگه له خۆی ژیانی زۆر که‌سی دیکه‌ی رزگارکرد.
کاتێکیش گه‌یشتنه ووشکانی ماردینی ده‌ڵێت بێ رێزیان پێکردین و له رێستۆرانته‌کاندا جێگه‌یان نه‌کردینه‌وه زۆرێک پێیان وایه ئاواره هیچ شتێکیان نیه و وه‌کو سواڵکه‌رن، کاتێک ئایفۆنه‌که‌ی منیان بینی لێیان ده‌پرسیم تۆ چۆن ده‌زانیت ئایفۆن چیه وا ده‌زانن له بیاباندا ده‌ژین.
دوای ٢٥ رۆژ سه‌ره‌نجام گه‌شتنه ئه‌ڵمانیا، یه‌که‌م ئامانجی ماردینی ئه‌وه ده‌بێت حه‌وزێکی مه‌له‌وانی بدۆزێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی داوا له وه‌رگێڕه عه‌ره‌به‌که‌ی که‌مپه‌که ده‌کات ئه‌و که‌سێک ده‌دۆزێته‌وه تاوه‌کو ناوبراو تواناکانی خۆی نیشان بدات.
پاش تاقیکردنه‌وه‌یان راهێنه‌ره‌که لێیان رازیبوو، ده‌یویست بۆ ئۆڵه‌مپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ ئاماده‌ی بکات به‌ڵام له مانگی سێی ئه‌مساڵدا راگه‌یه‌ندرا هه‌ڵبژارده‌ی ئاواره‌کان به‌شداری له ئۆڵه‌مپیادی ریۆ ده‌که‌ن.
ماردینی له یه‌که‌م رۆژی به‌شداریکردنیدا له مه‌له‌وانی ١٠٠ مه‌تری ئافره‌تان پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام له کۆی ٤٥ مه‌له‌وان له ٤١ـهکهم هات به‌ڵام به‌شداریکردنی و چیرۆکه ناوازه‌که‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌نگ بداته‌وه و رێزێکی گه‌وره‌ی لێ بنرێت.
hamataqana
