بۆ یه‌که‌م جارە له مێژوودا دایک و کوڕێک پێکه‌وه له ئۆڵۆمپیاد به‌شداری ده‌که‌ن
نینۆ سالکوڤادزی نیشانه‌شکێنی جۆرجی بۆ یه‌که‌مجار له ئۆڵه‌مپیادی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌شداریکرد له ساڵی ١٩٨٨ دا، ناوبراو دووهه‌م یاریزانه له مێژووی وڵاته‌که‌یدا بتوانێت له هه‌شت ئۆڵه‌مپیاد به‌شداری بکات، جگه له‌وه‌ش سۆتنی ماچاڤارانی کوڕه ١٨ ساڵه‌که‌ی له هه‌مان یاریدا له پاڵ خۆی به‌شداری کردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر جاری تر دایک و باوک یاخود خوشک و برا به‌شداریان کردووه به‌ڵام هه‌رگیز رووینه‌داوه دایک و کوڕ پێکه‌وه‌بن، نینۆ خاوه‌نی چوار ناسناوی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا و شه‌ش جار پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا و چه‌ند مه‌دالیایه‌کی زیو و برۆنزی ئۆڵه‌مپیاده‌کانە، هێشتا ماچاڤارانی نۆره‌ی یاریکردنی نه‌هاتووه به‌ڵام نینۆ له پله‌ی ٣٤ی ریزبه‌ندیدایه و یارییه‌کیشی ماوه.
hamataqana
