هیگواین لە لایەن هاندەرانی ناپۆلیەوە گاڵتەی پێدەكرێت

هیگواین لە لایەن هاندەرانی ناپۆلیەوە گاڵتەی پێدەكرێت
دوای ئەنجامدانی یەکەمین یاری بە درێسی یانەی یۆڤێنتۆس، گۆنزالۆ هیگوایین لە لایەن هاندەرانی یانەی ناپۆلی ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرێت و گاڵتەی پێ دەکرێت.

بەهۆی زیاد بوونی کێشی گۆنزالۆ هیگوایین ئامادە نەبوونی لە ڕووی جەستەییەوە، ئەو یاریزانە نەیتوانی لە یاری بەرانبەر ویستهام ئاستێکی باش پێشکەش بکات، یۆیە هاندەرانی ناپۆلی ئەو هەلەیان قۆزتەوە و چەندین توانج و وێنەی گاڵەجاڕییان لەسەر یاریزانە لە پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تویتەر و فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە.

هاندەرانی ناپۆلی پێیان وایە، هیگوایین بەهۆی زیاد بوونی کێشی نەیتوانیوە لە نێو یاریگا بە باشی ڕابکات، بۆیە وەکو تۆڵەیەک لە رۆیشتنی یاریزانەکە بۆ یانەی یۆڤی چەندین وێنەی گاڵتە ئامێز و ڕەخنە لەسەر یاریزانەکە لە پەیجی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دابەزیوە.

گۆنزالۆ هیگوایین، کە تەمەنی 29 ساڵە بە گرێبەستێکی پێوانەیی لە کالچیۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس کرد، ئەم کارەش هەرایەکی گەورەی لای بەرپرسان و هاندەرانی یانەی ناپۆلی نایەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو یاریزانەیان بە خۆفرۆش و خیانەتکار لە قەڵەم دا.

hamataqana
Top