کۆڤان حەسەن دەچێتە بەرازیل
کۆڤان حەسەن یاریزانی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان ماوەیەکی زۆرە لە کەمپێکی چڕی ھەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بەشدارە و بەینازی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لە ئۆلمپیادی رۆی جانیرۆ لە وڵاتی بەرازیل کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو شاندی ھەڵبژاردەی عێراق بگاتە وڵاتەکە بۆ ئەوەی لە ٧ی ھەمان مانگە دەست بە یارییەکانیان بکەن، ئێستا شاندی ھەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی میسرە بۆ ئەوەی بتوانن ئامادەکاری باشتر بکەن تاکە یاریزانی کوردیش لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق بەشدارە ئەویش کۆڤان حەسەنی کوڕی شاری ئاکرێیە ئەولە بارەی ئامادەکارییەکانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ماوەیەکی زۆرە وەکو ھەڵبژاردەی عێراق لە مەشقداین بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە منیش وەکو کوڕە کوردێک بەشدارم و چاوم لە ریکۆردە بۆ ئەوەی بتوانم وەکو کوردێک مەدالیا بەدەست بھێنم و توانای ئەوەشم ھەیە تەنیا لە یاری ھاوێشتنی رمح بەشدار دەبم و پێشتریش چەندین ریکۆردم شکاندوە بڕیاریشم داوە باشترین ھەوڵدان بکەم بۆ ئەوەی بتوانم ناوی خۆم و کوردستان و عێراقیش بەرز بکەمەوە ، گوتیشی " ھیچ گرفتێکمان نییە خەریکی مەشق و ئامادەکارییەکانم بۆ بەدەستھێنانی ئەنجام.
کارزان کانەبی
