سیروانی نوێ دەست بە ئامادەکارییەکان دەکاتەوە
دوای ئەوەی یانەی سیروانی نوێ وەرزی ڕابردوو توانی سەرکەوێـت بۆ یارییەکانی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان ، بەڵام تاکو ئێستا یانەکە بڕیاری دەست بە یەکە مەشقیەکانی نەداوە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا واداەی دەستپێکردنەوەی دیاری نییە، بەڵام ڕاھێنەری یانەی سیروانی نوێ گەشبینە بەدەست پێکردنەوەی مەشقەکان و دانیشتن لەگەڵ یاریزانانی تیپەکە بۆ ئەوەی باسی گرێبەست و ئامادەکارییەکان بکەن، لەم بارەشەوە رزگار عەلی ڕاھێنەری یانەی سیروانی نوێ بە گۆڤاری گوڵانی راگەیاند گوتی" تاکو ئێستا دەستمان بە مەشقەکان نەکردۆتەوە چونکە ئەوەش پارەی دەوێت و ئێمەش دەمانەوێ بەفەرمی ئیدارەی یانەکەمان لەگەڵمان کۆببێتەوە بۆ ئەوەی دانیشنین لەگەڵ یاریزانان و باسی نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی خۆمان بکەین بۆ وەرزی نوێ ، سەرۆکی یانەکەمان و کارگێڕی یانەکەشمان لەگەڵ ئێمە ھاوڕان پێش بینی دەکەین لە چەند رۆژی داھاتوو بتوانین کۆببینەوە لەگەڵیان و باسی مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانان و دانانی بەرنامەی ئامادەکارییەکانمان بکەین بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، کە ساڵانە خولی نایابی کوردستان یانەکان چەندین گرێبەست لەگەڵ یاریزانان و ڕاھێنەران دەکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر خۆیان ئامادە بکەن و کێبرکێ لەسەر ئەنجامی شایستە بکەن، وەرزی ڕابردووش یانەی سیروانی نوێ بە شایستەیی خۆی گەیاندە خولی پلە نایابی یانەکانی کوردستان ئەمساڵیش بەرنامەی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی شایستە و کێبرکێ بکات لەسەر بەدەستھێنانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستانیش بەھۆی گرفتی دارایی وادەی دەستپێکردنی خولەکەی ئاشکرا نەکردووە.
کارزان کانەبی
