گارۆسۆ جارێكی دیكە میدالیایەکی زێری بۆ ئیتاڵیا بردەوە
لە یاری کۆتایی رکابەرییەکاندا گارۆسۆی ئیتاڵی سەرکەوتنی بەسەر ئەلیکساندەر ماسیالاسی ئەمریکی تۆمارکرد بە 15 خال بەرامبەر 11 خال و میدالیای زێری مسۆگەرکرد، یاریزانە ئەمریکییەکەش دوای بردنەوەی لە ریچارد کرۆزی بەریتانی میدالیای زیۆی بەدەستهێنا و میدالیا برۆنزییەکەش بەر کرۆزی بەریتانی کەوت.
گارۆسۆی 24 ساڵ لەچەند رۆژی داهاتوو لە نێو رکابەرییەکانی ئۆلیمپیاددا لە 12 ئەم مانگە لە یارییەکی دیکەدا نوێنەرایەتی ئیتاڵییەکان دەکات.
ماسیالاسی ئەمریکی و 22 ساڵیش جارێکی دیکە لە ئۆلیمپیاددا میدالیای بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی جیهانی 2013 لە بۆدابێست و 2015 لە مۆسکۆ بەدەستیهێنابوو.
hamataqana
