گرینگترین مانشێتی ئەمڕۆ دوو شەممەی ڕۆژنامە ئیسپانیەکان بزانە

گرینگترین مانشێتی ئەمڕۆ دوو شەممەی ڕۆژنامە ئیسپانیەکان بزانە
ئەمڕۆ دوو شەممە ٨-٨- ٢٠١٦ گرنگترین مانشێتی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بەم شێوەیە بوو.

ڕۆژنامەی ماركا:
- زیدان بێنزیمە ئامادە دەكات بۆ ئەركەكانی بەیڵ لە جامی سوپەر.
- گریزمان دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید.
- شكانی چوارینەكە بەرشەلۆنە ناچار دەكات بەدوای هێرشبەری چوارەمدا بگەڕێت.
- ئیبراهیمۆڤیچ پێشڕەوی یونایتد دەكات بۆ بەدەستهێنانی ناوناوی قەڵغانی خێرخوازی، وە پۆگبا دەگەڕێتەوە بۆناو شەیتانەكان.




ڕۆژنامەی ئاس:
- خوات لەگەڵ پۆگبا.
- یونایتد گەڕانەوەی یاریزانەكەی ڕاگەیاند بە بڕێكی پێوانەیی خەیاڵی 120 ملیۆن یۆرۆ.
- مۆرینیۆ ڕێككەوتنەكە دادەڕێژێت و بە باشترینی جیهان ناویدەبات وە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ڕۆناڵدۆ و میسی لەو ڕێككەوتنە ڕازی نابن كە لەگەڵ یانەكانیان كردوویانە.
- ئەمڕۆ ڕیاڵ گەشت دەكات بۆ نەرویج.




ڕۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ژمارەی پێوانەیی بۆ ڕێككەوتنەكەی پۆگبا و یونایتد.
- ئیبراهیمۆڤیچ و سەر ئاڵتونیەكە لە قەڵغانی خێرخوازی بەرامبەر لیستەر سیتی.
- ئێنریكێ‌ داوای هێرشبەرێك دەكات بەزووترین كات سەرەڕای بوونی مونیریش.
- تەركیز كردنە سەر خوان گامپێر لە بەرشەلۆنە.
- گۆمێز و ئۆمتیتی لەگەڵ كۆمەڵەكە ڕاهێنان دەكەن.




hamataqana



Top