له‌ ركابه‌رییه‌كانی جۆدۆدا بۆ یەكەم جار خانمێك مێژووی بۆ كۆسۆڤۆ نووسییه‌وه‌

له‌ ركابه‌رییه‌كانی جۆدۆدا بۆ یەكەم جار خانمێك مێژووی بۆ كۆسۆڤۆ نووسییه‌وه‌
كێلمندی ناوی كۆسۆڤۆی له‌ مێژووی ئۆڵمپیك نووسییه‌وه‌ و یه‌كه‌م مێدالیای زێڕی له‌ مێژووی ئۆڵمپیك بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

میلیندا كێلمندی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی خانمه‌ پاڵه‌وانی كۆسۆڤۆ، له‌ ركابه‌رییه‌كانی جۆدۆ له‌ كێشی 53 كیلۆگرام پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌م مێدالیای زێری له‌ مل كرا.

له‌ یاریی كۆتایی و له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا كێلمندی پۆلێنی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر ئۆدێتی جیفریدای خانمه‌ پاڵه‌وانی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌م به‌ جیاوازی خاڵێك تۆماركرد.

ریۆ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ئۆڵمپیك كه‌ وه‌رزشوانانی كۆسۆڤۆ له‌ژێر ئاڵای خۆیاندا به‌شداری تێدا بكه‌ن دوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له‌ سڕبیا له‌ ساڵی 2008.

هه‌ر له‌و ركابه‌رییه‌ میساتۆ ناكامۆرای ژاپۆنی مێدالیای زیو و ناتالیا كۆزیوتینای رووسی مێدالیای برۆنزی له‌ مل كرا.

hamataqana
Top