دووبارە رۆناڵدۆ هێرش و رەخنەی توندی كرایە سەر لە لایەن مۆرینهۆوە
مۆرینهۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی SporTVـی پورتوگالی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له یاریی فیناڵی یۆرۆی 2016ـدا كریستیانۆ هیچ یارمه‌تییه‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نه‌دا.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: كریستیانۆ نه له نێو یاریگه نه له ده‌ره‌وه‌ش كاتێك وه‌ك راهێنه‌ر به پێكانه‌وه ده‌جووڵا و هاواری ده‌كرد نه‌یتوانی سوود به تیپه‌كەی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی به‌رزكرده‌وه 11 یاریزان بوون، به‌بێ هیچ پاڵپشتییه‌كی كریستیانۆ.
مۆرینهۆ گوتیشی: كریستیانۆ زوو كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستده‌دات، هه‌م زووش توڕه ده‌بێت، هه‌میش زوو هه‌ست و ناخی خۆی به توڕه‌ییه‌وه ده‌رده‌بڕێ، ئه‌مه‌ش وای له بینه‌ر و هه‌وادارانی كردووه كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی پورتوگال له فیناڵی یۆرۆی 2016 بۆ ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ی كریستیانۆ بگه‌ڕێننه‌وه كه له نزیك كورسی یه‌ده‌گی یاریزانان نماییشی ده‌كرد.
كریستیانۆ له نێوان ساڵانی 2003 ـ 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یاریی كردووه، له‌م ماوه‌یه‌شدا نازناوێكی باڵۆن دۆری له ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان برده‌وه، دواتر به‌ره‌و ریال مه‌درید هات و 3 وه‌رز له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ له یانه‌ی شاهانه یاریی كرد و دوو نازناوی باڵۆن دۆریشی له ریزه‌كانی یانه مه‌درییه‌كه به‌ده‌ستهێناوە.
hamataqana
