هەڵبژاردەی سامبا لەسەر دەستی هەلبژاردەی عێراق وەستێندرا
موهه‌نه‌د عه‌بدولكه‌ریم، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له چاره‌گی یه‌كه‌می یارییه‌كه، تۆپێكی به‌لێدانی سه‌ر له ستوونی به‌رازیلدا.
له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌میش، دوای ئه‌وه‌ی نێیمار له جێبه‌جێكردنی لێدانێكی راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، یه‌كسه‌ر تۆپه‌كه هاته به‌رده‌م ریناتۆ ئۆگه‌ستۆ، ئه‌ویش له دووره‌وه تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆڵی عێراق كرد، به‌ڵام به‌ر ستوون كه‌وت.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسییه‌كانی به‌رازیل زیاتر بوون، به‌ڵام پته‌وی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌ماكه‌ره‌كانی به‌رازیلی شكست پێهێنا، به‌مه‌ش یارییه‌كه تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رازیل و عێراق دووه‌مین یاریی خۆیان له ئۆڵمپیكی ریۆ به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی پێهێنا.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی دانیمارك به گۆڵێكی بێ‌وڵام له باشووری ئه‌فه‌ریقای برده‌وه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت.
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه:
1ـ دانیمارك 4 خاڵ
2ـ عێراق 2 خاڵ
3ـ به‌رازیل 2 خاڵ
4ـ باشووری ئه‌فه‌ریقا 1 خاڵ
یارییه‌كانی دواگه‌ڕی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، له كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
باشووری ئه‌فه‌ریقا ـ عێراق
دانیمارك ـ به‌رازیل
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.
hamataqana
