لازیۆش پەنای بۆ عەرەبەکان برد

لازیۆش پەنای بۆ عەرەبەکان برد
لازیۆش پەنای بۆ عەرەبەکان برد
بە پێی ھەوالێکی رۆژنامەی کوریری ئیتالیی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی زیۆی ئیتالی
گرێبەستێکی پێشکەش بە یاریزان ئەنوەر عەزیزی ئەستێرەی خولی ھۆلەندی کردووە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمجارە بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی ئەم یاریزانە بەڕەگەز مەغریبیە کە یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی خولی ھۆلەندی بۆیە یانە ئیتالیەکە ھەموو ھەولێکی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوزێتەوە خولی ئیتالیا لەبەرامبەر یانەکە ئامادەیە بڕی ١٥ملیۆن یۆرۆ بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە تەرخان بکات، ئەنوەری تەمەن ٢١ ساڵ یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەی ئەیاکسی ھۆلەندی بۆیە لەلایەن چەندین یانەی ئەوروپی چاوی لەسەرە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی تیپەکانیان بۆیە یانەی لازیۆ دەیەوێت دەستپێشخەری بکات لە ھێنانی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
Top