بارسا ڤیرمایلینی لەدەستدا

بارسا ڤیرمایلینی لەدەستدا
بارسا ڤیرمایلینی لەدەستدا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووەکەوا تۆماس ڤیرمایلینی یاریزانی بەلجیکی ھەڵبژاردەکەی بەفەرمی راگەیاند بۆ ریزی یانەی رۆمای ئیتالی ، یانە ئیسپانیەکەش لە رێگەی پیگەی کۆمەلایەتی یانەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ڤیرمایلینی ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کەوا دەستبەرداری ئەم یاریزانە بووینە ئێستاش یاریزانی ناوبراو لە رۆمایە بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان ، چوونی ڤیرمایلینی بۆ یانە ئیتالیەکەش بە شێوەی خواستنە، ئەمە سێ یەم یاریزانی ھێلی بەرگرییە ریزی یانەی بارسا جێ بھێلێت پاش دانی ئەلڤێس و مارک پارترا، جگە لە یانەی رۆما ھەریەک لە یانەکانی ئەرسناڵی ئینگلیزی و ئەیاکس ئەمستردامی ھۆلەندی گرنگی زۆریان بەم یاریزانانە دەدا بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی تیپەکەیان .
کارزان کانەبی
Top